نوێترین چالاکییەکان

واژۆ کردنی نامەی لێکتێگەیشتن بەمەبەستی گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی

ڕۆژی ٢٠٢٥/٨/٢٧ سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە و فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کۆبونەوەیەکدا و دوای گفتوگۆیەک سەبارەت بە ڕۆڵ و کاریگەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، و واژۆ کردنی نامەی لێکتێگەیشتن بەمەبەستی گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هاودەنگی و پێکەوەکارکردن لە نێوان ڕێکخراوەکاندا.

پەرەپێدانی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە پارێزگای هەڵەبجە

ڕۆژی ٢٠٢٥/٦/٣٠ پێنجەمین ۆرکشۆپ لە پرۆژەی (پەرەپێدانی تواناکانی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لەپارێزگای هەڵەبجە) پێشکەش کرا، لەلایەن د.بەختیار عبدالله، راوێژکاری رێکخراوی نید ئەمریکی ، سەبارەت بە بنەماکانی نوسینی ڕاپۆرتی ڕێکخراو، لە هۆڵی ڕێکخراوی نوێ لە هەڵەبجە.

پڕۆژەی ( پەرەپێدانی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە پارێزگای هەڵەبجە)، لەلایەن سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە بە هاوکاری ڕێکخراوی دارێی ئیتالی جێبەجێ دەکرێت.

 

یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و مافی کارمەندان و کرێکاران لە کەرتی تایبەت

ڕۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆزبێت

ڕێکەوتی ٣٠\٤\٢٠٢٥ سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/ هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە، و یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان/ لقی هەڵەبجە گفتوگۆیەکی کراوەیان ئەنجامدا سەبارەت بە ( بە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و مافی کارمەندان و کرێکاران لە کەرتی تایبەت). لە هۆڵی ڕێکخراوی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە.