دەربارەی ئێمە

چیرۆکی دامەزراندن و ئامانجەکان

سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی پارێزگای هەڵەبجە، ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پارێزگای هەڵەبجە لە خۆی دەگرێت، کە خۆبەخشانە و سەربەخۆ کاری هاوبەش و پیکەوەیی دەکەین، بە ئامانجی ڕێکخستن و کارکردنی ڕێکخراوەکان بە شێوەی زانستی و دیاری کردنی ڕۆڵیان لە کۆمەڵگادا کە تێکەڵ بە کاری پارت و گروپەکان نەکرێت، کارکردنی زیاتر بۆ چەسپاندنی بنەماکانی مافی مرۆڤ، دیموکراسی، ژینگەیەکی سەوز و خاوێن و باشتر کردنی ژیانی هاوشاریانمان.

مەبەستی دامەزراندنی سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە نەبوونی نێتۆرکێکی تایبەت بوو بەو ڕێکخراوانەی کە (NGO) و مۆڵەتی فەرمیان لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان یان بەغدا وەرگرتووە، لەبەر ئەوە (قەیسەر ڕەحمان ئەحمد) لە ڕێکخراوی نوێ و بە هاوکاری (مەریوان وەهبی) لە ڕێکخراوی کەمیەندامانی هەڵەبجە، و (محمد پیرخدری) لە ڕێکخراوی ئارامی هەڵەبجە دەستپێشخەری دامەزراندنی سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجەیان کرد.

ئامانجاکانی سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە

  • گەشەپێدانی کۆمەڵگا لە بواری مەدەنی، کۆمەڵایەتی، پاراستنی ژینگە و ئابوری.
  • گەشەپێدانی کاری ڕێکخراوەیی بە شێوەیەکی زانستی، بەتایبەتی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی.
  • کارکردن بۆ چەسپاندنی بنەماکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، مافی مرۆڤ، دیموکراسی، پاراستنی ژینگە.