یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و مافی کارمەندان و کرێکاران لە کەرتی تایبەت

ڕۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆزبێت

ڕێکەوتی ٣٠\٤\٢٠٢٥ سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/ هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە، و یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان/ لقی هەڵەبجە گفتوگۆیەکی کراوەیان ئەنجامدا سەبارەت بە ( بە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و مافی کارمەندان و کرێکاران لە کەرتی تایبەت). لە هۆڵی ڕێکخراوی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە.