دروست کراوە بە هاوکاری:


ڕۆژی 11ی نیسانی 2025 پلاتفۆرمی هاوپشتی ڕێکخراوی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە حەوتەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی گیایی و بەرهەمە سروشتیەکانیان لە پارێزگای هەڵەبجە – قەزای خورماڵ ئەنجامدا. ئەمساڵ لە هەموو کاتێک زیاتر خەڵک سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە، کە بەشێکیان خەڵکی هەولێر و سلێمانی و شارەکانی دیکە، هەروەها بیانییەکان بوون. لە فێستیڤاڵەکەدا نزیکەی ٦٠ گیای جیاواز پێشکەش کران، کە لە چیای هەورامان و دەشتی شارەزوور کۆکرابوونەوە.
زۆر سوپاس بۆ پارێزگاری هەڵەبجە، ئیدارەی قەزای خورماڵ، شارەوانی خورماڵ، ئاسایش، و پۆلیسی هاتووچۆ.

